وەزیری دارایی هەرێم چەند بڕیارێک بۆ زیادکردنی داهات ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، “بەئامانجی بوژاندنەوەی جوڵەی بازرگانی و زیادکردنی داھات و کەمکردنەوەی بارگرانی و ئاسانکاری لەسەر ھاوڵاتیان و بازرگانان وەزیری دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022/6/2 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئااماژەی بەوەکرد، “ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری ھەرێم، بە یاوەری یاسین واحید، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و بە ئامادەبونی ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم و سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و نوێنەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و نوێنەری سەرجەم بنکەجیاوازەکانی ناو دەروازەکە و نوێنەری بازرگانانی سنوری ئیدارەکە کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری دارایی ڕایگەیاند، “لەژێر ڕۆشنایی بەدواداچون و ئامارەکانی بەردەست جوڵە بازرگانی و گەشتیارییەکان لە ڕێگەی دەروازەکەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردوە و ئەوەش کاریگەری ڕاستەوخۆی هه‌بووه‌ لە کۆکردنەوەی داھات و موچەی موچەخۆران و بودجەی پرۆژەکان”.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئاوات جەناب نوری چەند بریارێکی دەرکرد، بەم شێوەیەی خوارەوە:

1- لەمەودوا بارەکانی ترانزێت کڵۆم دەکرێت و بەبێ مەئمور بەڕێدەکرێت.

2- بازرگانان ئازادن لە بازرگانی کردن و حساباتی ڕەسیدیان لەگەڵ ناکرێت.

3- لابردنی ڕەسید بۆ ھەموو ئەو بارانە كە لە دەروازەكان هاوردە دەكرێت.

4- پێداچونەوە دەكرێت بۆ کەمکردنەوەی باجی گومرک.

5- پێداچونەوە بە لێخۆشبونی (202) ماددە کە حکومەتی عێراق لێخۆشبونی بۆ کردوە.

6- تەسریحەی گومرکی تەنھا یەک جار پارە وەردەگیرێت واتا لە دووبارەبونەوە هیچ بڕه‌ پارەیه‌ك وەرناگیرێت.

7- کرێی بارھەڵگرەکانی مەرزی پەرویزخان ڕێکدەخرێتەوە.

8- پێداچونەوە بەکرێی پشكنینی كومپانیاكانی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەروازەكان دەکرێت.

9- پێداچونەوە بە پاراستنی بەروبومی ناوخۆیی دەکرێت لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان.

10- لەسەر راسپاردەی بەرێز وەزیری دارایی و ئابوری دابینکردنی 200 دۆنم زەوی بۆ کۆگاکانی بازرگانان كە ئەمیش دەبێتە هۆی رەخساندن 2000 هەلی كار بۆ ناوچەی گەرمیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا