پەرلەمانی عێراق لێكۆڵینەوە لە شەڕی توركیا و گەریلا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمنزیكانە شاندێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا دەكات.

سەگڤان سندی، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەمنزیكانە شاندێكی پێنج كەسی لە ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، بۆ لێكۆڵینەوە لە شەڕو پێكدادانەكانی نێوان چەكدارانی پەكەكە و سوپای توركیا، كە بووەتە هۆكاری زیانگەیاندن بە گوندنشینانی هەرێمی كوردستان، سەردانی ناوچە سنوورییەكان دەكات.

وتیشی: دوای سەردانەكەیان لیژنەكە راپۆرتێك دەربارەی رووداوەكان پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات.

تائێستا زیاتر لە 200 گوندی پارێزگای دهۆك بەهۆی لەشكركێشی توركیا بۆ خاكی هەرێم چۆڵكراون، ئەوە جگە لەزیانگەیاندن بەموڵك‌و ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنی ئەو ناوچانە لەلایەن توركیاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا