لە دهۆک بەشە خۆراکی مانگانەی زیاتر لە 700 ماڵ دەبڕدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەو کەسانەی موچەی بنەڕەتیان لە ملیۆنێک و 500 هەزار دینار زیاترە، بەشەخۆراکیان دەبڕدرێت.

حوسەین سەبری بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی دھۆک رایگەیاند، لە پارێزگای دھۆک ئەو کەسانەی موچەی بنەڕەتیان لە ملیۆنێک و 500 ھەزار دینار زیاترە بەشە خۆراکی مانگانەیان دەبڕدرێت.

 بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی دھۆک، بە ماڵپەری فەرمی پارتی ڕاگەیاند “ئەو کەسانەی مووچەی بنەڕەتیان لە ملیۆنێک و500 ھەزار زیاتر بێت بەشە خۆراکی مانگانەیان دەبڕدرێت و تا ئێستا بەشە خۆراکی 721 خێزان بڕدراوە، کە ئەوانەش وەزیر و پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیی و راوێژکار و قایمقامن، چونکە ئەوانە پلە باڵان و موچەی بنەڕەتیان لە ملیۆنێک و 500 ھەزار دینار زیاترە و ئێمە بەپێی ڕێنمایەکان کاری خۆمان دەکەین”.

وتیشی لە ئێستادا کار دەکرێت بۆ ئەوەی پسوولەی خۆراک بکرێتە ئەلیکترۆنی دوای ئەوەی بە تەواوەتی کارەکە تەواوبوو، بەشە خۆراکی چینی دیکەش دەبڕن و خەڵکی دیکەش زیاتر دیار دەبێت کە موچەیان لە ملیۆنێک و 500ھەزار دینار زیاترە، لەوانە بازرگان وسەرمایەدارەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا