وەزیری پەروەردەی عێراق ڕەتی دەکاتەوە لێدوان لەسەر دزەپێکردنی پرسیارەکان بدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانەوە، دوای دزەپێکردنی پرسیارەکانی وانەی بیرکاری داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری پەروەردە دەکەن.

ژمارەیەک لە هاوڵاتیان و چاودێران، داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەلی ئەلدلێمی وەزیری پەروەردەی عێراق دەکەن، دوای ئەوەی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی وانەی بیرکاری دزەیکرد، بە ئابڕووچوون ناوی دەبەن، داوا دەکەن بە شێوەیەکی گشتی تاقیکردنەوەکان دوا بخرێت.

ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و خەڵکی مەدەنیش، هەڵمەتێک دەستپێدەکەن و داوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەلدلێمی دەکەن، هەر بە هۆی دزەپێکردنی پرسیارەکان چونکە بۆتە هۆی دواخستنی تاقیکردنەوەی وانەی بیرکاری.

هاوکات لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، عەلی ئەلدلێمی ڕەتی دەکاتەوە لێدوان بدات سەبارەت بە دزە پێکردنی پرسیارەکان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا