ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە بەریتانیا رەوانەی رواندا دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، یەكەم كاروانی پەنابەران كە ڕویان لە وڵاتەكەیان كردوە و لەناویاندا هاوڵاتیانی كورد، ئەفغانی و سوری هەن، رۆژی 14ی ئەم مانگە رەوانەی رواندا دەكرێن، لە ئێستادا ئەو پەنابەرانە ئاگادار كراونەتەوە كە ناویان لەناو یەكەم گەشتدا دەبێت و رەوانەی رواندا دەكرێن.

پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، 14ی ئەم مانگە یەكەم فڕۆكە، كۆچبەران لە بریتانیاوە بۆ رواندا دەگوازێتەوە، بەبێ ئەوەی ژمارەی ئەو كۆچبەرانە و رەگەزنامەكانیان ئاشكرابكات.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ئامانج لە رێككەوتنەكەیان لەگەڵ رواندا بۆ رێكخستنەوەی سیستمی پەنابەری و رێگریكردنە لەوانەی بازرگانیی و كاری قاچا‌غچیەتی بە مرۆڤەوە دەكەن، ئەو هەنگاوەش دواناخرێت و حكومەت ئەوە دەكات، كە خەڵكی چاوەڕێی دەكات.

هاوكات رێكخراوەكانی بواری داكۆكی لە مافی پەنابەران باس لەوە دەكەن، پێدەچێت لەناو ئەو پەنابەرانەی كە بۆ رواندا دەگوازرێنەوە، پەنابەری كورد، سوری، میسری و ئەفغانیان تێدابێت، بەشێكیشیان لەئێستاوە ئاگادار كراونەتەوە كە لە دو هەفتەی داهاتوداد لە بریتانیا دوردەخرێنەوە.

بریتانیا سەروی 150 ملیۆن دۆلار دەداتە رواندا تاوەكو پێشوازی لەو پەناخوازانە بكات، كە بریتانیا بە “نایاسایی و نەخوازراو” ناویان دەبات و لە خاكەكەی دوریان دەخاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا