پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كەمێك پێش ئێستا ئاگر لە نەخۆشخانەی ئینتەر ناشناڵ لە سلێمانی کەوتەوە.
بەپێی زانیارییەكان ئاگر لە مۆلیدەی نەخۆشخانەكە بەربووە و دەست بەجێ نەخۆشەكان گواستراونەتەوە بۆ دەرەوەی نەخۆشخانەكە.
لە ئەنجامی ئەو رووداوەداو بەهۆی دوكەڵەوە چەند كەسێك تووشی تەنگەنەفەسی بوون، بەڵام كەس بریندار نەبووە.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە سلێمانی دەڵێت لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.