وەزیری دارایی لە ئاستەنەگەكانی بەردەم جوڵەی بازرگانی لە پەروێزخان دەكۆڵێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژی چوارشەممە 1_6_2022، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، بە ئامانجی لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم جوڵەی بازرگانی، بەشێوەیەكی مەیدانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانی بەسەركردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی، وەزیری دارایی و ئابووری، لەمیانی سەردانەكەیدا لەگەڵ عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و سەرجەم لێپرسراوانی بنكە مەدەنی و سەربازییەكانی دەروازەكە كۆبوەوە و گفتوگۆی پێویست لەبارەی گرفت و ئاستەنگەكانی جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری و كەمبونەوەی ڕێژەی داهات لەڕێگەی دەروازەكەوە كرا.

لایخۆشیەوە، سەرپەرشتیاری دەروازەكە و ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە داوایان كرد بە ئامانجی زیاتركردنی داهات و زیاتركردنی جوڵەی بازرگانی كارئاسانی بۆ هاوردەكردن و هەناردەكردنی كاڵاكان و شێواز و نرخی گواستنەوە و ڕسوماتەكان بكرێت.
ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری، دوای خستنەڕووی ڕونكردنەوە و هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بۆ كۆكردنەوەی داهات و شێوازی دابەشكردنەوەی بۆ موچە و پرۆژەكان بەڵێنیدا بەزوترین كات لەگەڵ نوێنەری سەرجەم وەزارەتەكان كۆبونەوەی تایبەت بەو پرسانە بەڕێوەبچێت.

لە دوای كۆبوونەوەكە، وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ نوێنەری سەرجەم بازرگانانی سنورەكە كۆبوەوە و نوێنەری بازرگانان سەرجەم گرفتەكانی بەردەم كارە بازرگانیەكانیان خستەڕوو،

لایخۆشیەوە وەزیری دارایی و ئابووری، بەڵێنی ئەوەی دا بە نوێنەری بازرگانان، لەگەڵ سەرجەم ئەو وەزارەتانەی كە كاری پێكەوەییان هەیە لە دەروازەكان كۆبونەوەیەكی تایبەت ئەنجامبدەن بەئامانجی كارئاسانی بۆ زیاتركردنی جوڵەی بازرگانی و زیاتر بوژاندنەوەی دەروازەكە لەپێناو زیاتركردنی داهات و سود گەیاندن بە هاوڵاتیان بەگشتی و بازاڕ و بازرگانان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا