بەڤیدیۆ..تیمساحێک چۆتە مەلەوانگەی ماڵێکەوە

پۆڵەتی پرێس

گرتە ڤیدیۆیەک کە لەلایەن خانمێک لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکاوە گیراوە تیمساحێک لە حەوزی مەلەکردنی حەوشەی دواوەی ماڵەکەیان پیشان دەدات.

بەپێی ستیسی گوینۆن لە بەیانی زوودا تیمساحەکەی لە حەوزەکەدا بینیوە کە ئەو ڕۆژە پلەی گەرمی زۆر بەرزبووە، تیمساحەکە ترسی بۆ ستیسی دروستکرد و وایکرد پەیوەندی بە بە پۆلیسی خشۆکە گەورەکانەوە بکات و ئاگاداریان بکاتەوە.

پۆلیسی ناوچەی ئۆرەنج لە فلۆریدا پەیوەندیان لەگەڵ کۆمەڵەی ماسی و ئاژەڵە دەریاییەکانی فلۆریدا کرد و ستیسیان ئاگادارکردەوە، کە پسپۆرێکی بواری گرتنی ئاژەڵ دەنێرن بۆ گرتنی تیمساحەکە، بەڵام وەک لە ڤیدیۆەکدا دەردەکەوێت تیمساحەکە لەسەرخۆ دەچێتە دەرەوەی حەوزەکە و هەڵدێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا