پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوە نوێیەکانی زانایان دەریانخستووە ئەو کەسانەی بەڕێژەیەکی گونجاو قاوە دەخۆنەوە تەمەنیان درێژترە بەروارد بەو کەسانەی قاوە ناخۆنەوە.
توێژینەوەکان ڕوونیدەکەنەوە ئەو کەسانەی قاوە دەخۆنەوە ئەگەر شەکریشی تێبکەن ئەگەری مردنیان بەڕێژەی %30 کەمترە بەراورد بەو کەسانەی بەهیچ شێوەیەک نایخۆنەوە، توێژینەوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە قاوە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
ئەو کەسانەی قاوە بە تاڵی دەخۆنەوە مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشیەکان بەڕێژەی %16 بۆ %21 کەمترە، ئەو کەسانەشی بە شەکرەوە دەیخۆنەوە مەترسی توشبوونیان بەڕێژەی %1.3 بۆ %3.5 کەمترە، لەئەنجامدا دەرکەوتووە قاوە بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە و خانەکان دەپارێزێت.