پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی دامەزراندن لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات.
لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی پەیامێکەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەبۆنەی (47)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان.
لە پەیامەکەدا وتیشی “ئومێدەوارم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک بەشدارێکی سەرەکی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ هێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستان، پشتیوانی بەهێزی حکومەت بن لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەکەی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتێکی شایستەی خەڵکی کوردستان بکات”.
وتیشی، “لەم یادەدا، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی و کارکردنی لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بۆ داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان”.