قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ جەماوەر ئاشت دەكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیداری یەكێتی ڕایگەیاند: هەڵەكانی ڕابردوو راست دەكەینەوە و یەكێتی لەگەڵ جەماوەر ئاشت دەكەینەوە .

لە ڕێوڕەسمی كۆتایی دیداری یەكێتی كە لە تەلاری هونەر لە سلێمانی بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیداری یەكێتی پاش وەرگرتنی راپۆرتی لیژنەكانی دیداری یەكێتی وتارێكی پێشكەشكردو رایگەیاند: سوپاسی سەرۆك بافڵ دەكەم بۆ سەرخستنی دیداری یەكێتی و سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە هاوكاربوون بۆ سەرخستنی دیداری یەكێتی، سوپاسی سەرۆك كۆماری عیراق كە بەشداربوو و لەم پڕۆسەیەدا لەگەڵمان بوو.

قوباد تاڵەبانی وتیشی: هەنگاوێكی گەورەمان ناوە بۆ چارەسەركردنی هەڵەكانی رابردومان و ئاشتكردنەوەی یەكێتی لەگەڵ جەماوەر و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و هەنگاوێكی گەورەمان ناوە بۆ دووبارە ناساندنەوە و روئیاو سیاسەتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

باسی لەوەشكرد، ئەركە قورسەكە لە ئێستاوە دەستپێدەكات، چونكە دوای شەش مانگ كاركردن، سەدان كۆبوونەوە، هەزاران سەعات بەشداری لە كۆبوونەوە، گەیشتە سێ رۆژی گفتوگۆی چڕوپڕی دیداری یەكێتی، ئەمڕۆ راپۆرتی كۆتایی دیداری یەكێتیمان پێشكەشكرا.

سەرپەرشتیاری دیداری یەكێتی وتیشی: یەكێتی خاوەنی دیدو شوناس و سیاسەتی خۆی دەبێت و لە 10 ساڵی ڕابردوو بەهێندەی ئەمڕۆ گەشبین نەبووم بە یەكێتی، كە یەكێتی چ هزرو هێزێكی هەیە، دەبێت ئێمە بە كردار خزمەت بەكۆمەڵانی كوردستان بكەین و كادرانی یەكێتیی تینون بۆ بەشداری لە داڕشتنەوەی سیاسەتی نوێی یەكێتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا