سکاڵا لەسەر پارێزگاری هەولێر تۆمار دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

دانیشتوانی گوندێک لە هەولێر سکاڵا لەسەر پارێزگاری هەولێر تۆمار دەکەن، بە هۆی ئەوەی هەوڵ دەدەن بە زۆر گوندەکەیان پێ چۆڵ بکەن

ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئایاری 2022، دایشتووانی گوندی رەشکین لە سنوری پارێزگای هەولێر رایانگەیاند،سکاڵای یاساییمان تۆمار کردووە لەسەر پارێزگار و قائیمقام و شارەوانی هەولێر تۆمار کردووە بەهۆی ئاگادارکردنەوەمان بۆ چۆڵکردنی گودەکەمان بە ناچاری، بە مەبەستی دروستکردنی فڕۆکەخانە.

خەلیل ئیبراهیم نوێنەری دانیشتوانی گوندی ڕەشکین لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن وتی ئێمە وەک دانێشتوانی گوندی ڕەشکین بە هیچ جۆرێک  ئامادە نین بە ماڵ و حاڵمان چۆڵ بکەین مانەوە لە گوندەکەمان بە مافی خۆمان دەزانین.

ئاماژەی بەوەشدا، دانیشتوانی گوندەکە مافی خۆیان لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەوێت.

گوندەکە 134 ماڵی تێدایە، بە بیانووی ئەوەی ماڵەکانیان زیادەڕەویە داوا دەکەن چۆڵی بکەن، قەرەبووی خانوەکانیان بۆ بکەنەوە بەڵام دانیشتوانی گوندەکە ڕەتی دەکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا