بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە تایبەت بە فەرمانبەران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی بڕیارێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر فەرمانبەرێک گەر کەمتر لە 15 ساڵیش خزمەتی هەبێت مافی هەیە خۆی خانەنشین بکات، بەڵام تا تەمەنی 45 ساڵی مووچەی خانەنشینی پێنادرێت.

لە نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمدا هاتووە کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، “هەر فەرمانبەرێک دووربخرێتەوە یاخود دەرکرابێت یان بەناچاری ئەرکەکەی بەجێبهێڵێت، ماوەی خزمەتەکەشی کەمتر لە 15 ساڵ بێت، مافی ئەوەی هەیە بەپێی ماددەی حەوت لە شایستە داراییەکانی خانەنشینان، مووچەی خانەنشینی وەربگرێت، بەڵام تا تەمەنی نەبێتە 45 ساڵ مووچەکەی بۆ خەرج ناکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو فەرمانبەرانەی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە بەبێ ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار ناتوانن مووچەی خانەنشینی وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا