تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی شیاومی

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی شیاومی ڕێدمی نۆت 12تی پڕۆ پڵەس دەخاتەڕوو.

مۆبایلی شیاومی ڕێدمی نۆت 12تی پڕۆ پڵەس کێشەکەی 209 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.59 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 950 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم7325 ئەی ئی سناپ دراگۆن778 جی فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ642 ئێڵی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا