بەڤیدیۆ..هونەرمەندێک پەیکەری زەڕافەیەک بە شوکولاتە دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

زەڕافە جۆرێکە لە ئاژەڵی ئەفریقی، درێژترین ئاژەڵی کێویە درێژییەکی نزیکەی 5.5 مەترە، بەڵام کاتێک لەلایەن هونەرمەندێکی بەتواناوە بە شوکولاتە دروستدەکرێت پێوەرەکان دەگۆرێن و زۆر کەس ناتوانێت لە زەڕافەیەکی ڕاستەقینە جیای بکاتەوە.

ڤیدیۆیەکی هونەرمەندی بەتوانای فەڕەنسی شێف ئاموری گویچون لەبواری شیرینی دروستکردندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوبۆوە سەرنجی زۆری خەڵکی ڕاکێشا و 80 ملیۆن بینەری هەبوو، ڤیدیۆکە دروستکردنی زەڕافەکە لە شوکولاتە پیشان دەدات کە بە گەورەترین داهێنانی پەیکەرسازی ڕاستەقینە دادەنرێت، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت گویچون بۆ دروستکردنی زەڕافەکە تەنها شوکولاتە بەکاردەهێنێت.

لەسەرەتادا کارەکە زۆر ئاڵۆز و قورس دەرناکەوێت تا ئەوکاتەی دەست بە دیزاینکردنی وردەکاریەکان دەکات و وادەکات بەتەواوی لە زەڕافەی ڕاستەقینە بچێت، گویچون دەربارەی کارە هونەریەکەی وتی:” بەرزییەکی 2.53 مەترە و کێشەکەی 72.3 کیلۆگرامە، بەدڵنیاییەوە گەورەترین داهێنانی شوکولاتەی منە و دروستکردنەکەی حەوت ڕۆژی خایاند، ئەم کارە وایکرد چەند تەکنیکێکی هونەری نوێ بەکاربهێنم بۆئەوەی بگەم بەم ئەنجامە، قورسە تەنها بە شوکولاتە %100ی پەیکەرێک دروستبکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا