تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ڕیەڵ می

پۆڵەتیک پرێس

ڕیەڵ می تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی ڕیەڵ می جی تی نیۆ فۆڕ تی دەخاتەڕوو کە ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکانی دیکە دەکات.

مۆبایلی ڕیەڵ می جی تی نیۆ فۆڕ تی کێشەکەی 199 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی 2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 60 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4800 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا