ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمدەهێنێت، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مۆبایلی ڤیڤۆ تی3 ئێکس کێشەکەی 193 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.59 ئینج و دیقەی 2412/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم6375 سناپ دراگۆن695 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا