نرخی نەوت گەیشتە 120 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخەکانی نەوت گۆڕانکاری بەرچاویان تۆمار نەکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە بەهای بەرمیلێک نەوت گەیشتەوە 120 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 120 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 116 دۆلار و یەک سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی جەنگی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا نرخی سوتەمەنی بەتایبەتیش نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا