حەیدەر عەبادی: متمانەی تەواوم هەیە بە سەركردایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەیدەر عەبادی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند پیرۆزبایی لە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، حەیدەر عەبادی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات بۆ دیاریكردنی وەك سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

حەیدەر عەبادی لە بەیاننامەیەکدا  ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد بۆ دیاری كردنی وەك سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئاماژەی بەوەدا، متمانەی تەواوی هەیە بە سەركردایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكێتی بەرەو بەدیهێنانی ئامانجەكانی هەنگاو دەنێت.

وتیشی هێزە سیاسییەكان لەبەردەم چەندین بەرپرسیارێتی نیشتمانی گەورەدان بۆ پاراستنی دەوڵەت و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی گەل بە تەواوی تائیفە و نەتەوەكانەوە، داواشی لە تەواوی هێزە نیشتمانییەكان كردوە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی زیاتر بكەن، بۆ بەدیهێنانی داخوازی گەل و ئاسایش و سەقامگیری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا