ئۆپۆ مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئۆپۆ مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی زۆر دروستدەکات و چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرێکی بەهێزی مۆبایلە نوێیەکانی سامسۆنگ بێت.

مۆبایلی ئۆپۆ ئەی57 فۆڕ جی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(163.7/75/8) ملیمە، کێشەکەی 187 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.56 ئینج و دیقەی1612/720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 296 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6765جی هێلیۆ جی35 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی سێ گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+13) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، نرخی مۆبایلەکە لە بازاڕە جیهانیەکاندا نزیکەی 150 دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا