لە هەڵەبجە ژوورێکی نەشتەرگەری هاوبەش بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تای خوێنبەربوون پێکهێنرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە هەڵەبجە ژوورێکی نەشتەرگەری هاوبەش پێکهێنرا.

ئازاد مستەفا قادر بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، “لەناو هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە سەرجەم گۆشتفرۆش و کرێکاری کوشتارگەکانمان کۆکردووەتەوە و تای خوێنبەربوونمان بۆ ڕوونکردوونەتەوە و جل و بەرگ و دەستکێشی تایبەتمان بەسەردا دابەشکردوون، ئەگەر هەر پیشەوەرێکیان پابەند نەبێت ڕووبەڕووبەروی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە”.

لایخۆیەوە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لە هەریەک لە قائیمقامیەت، تەندروستی، ڤێتێرنەری، کشتوکاڵ، پۆلیس و ئاسایش ژوورێکی نەشتەرگەری درووست کراوە و داوا دەکەم لە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان بن وەک چۆن ڕووبەڕووی کۆرۆنا بووینەوە بتوانین ڕووبەڕووی ئەم تای خوێنبەربوونەش ببینەوە.”

لەلایەکی دیکەوە لوقمان عەبدوڵـڵا بەڕێوەبەری بەشی پتەوکردنی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند، “هۆکاری سەرەکی گواستنەوە لە مێروویەکەوە لە کوردەواری پێی دەوترێت گەنە، گەر ئاژەڵەکە تووشبوو بوو ئەوا دەگوزارێتەوە بۆ مرۆڤ”.

وتیشی، “پێویستە ئەو کەسانەی کە گۆشت بەکار دەهێنن لە ژێر ڕێنماییە تەندروستیەکان بە کاری بهێنن و ئاژەڵەکان پاک بکرێنەوە، ئەو کەسانەش کە مامەڵە لەگەڵ خوێن و گۆشتی ئاژەڵ دەکەنە جلوبەرگی تایبەتی بەکار بهێنن.”

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا