بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە شوێنی كۆبوونەوەی لایەنەكان لەگەڵ جێنین پلاسخارت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمێك پێش ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە شوێنی كۆبوونەوەی لایەنەكان لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان.

جێنین پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، پرسی هەڵبژاردن و ئاشتەوانی ناوماڵی كورد و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداد، ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە دەبن.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا كەسی یەكەمی چوار لایەنی سیاسی بەشداری تێدا بكەن كە بریتین لە بافل جەلال تاڵەبانی لە یەكێتی، عومەر سەید عەلی لە گۆڕان، عەلی باپیر لە كۆمەڵی دادگەریی، شاسوار عەبدولواحید لە نەوەی نوێ.

هەرچی پارتی و یەكگرتووی ئیسلامییە بە دوو بەرپرسی باڵا بەشداری دەكەن ئەوانیش فازڵ میرانی لە پارتی، سەلاحەدین بابەكر لە یەكگرتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا