سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی نوێی دژی گەریلا دەستپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای توركیا ئەپراسیۆنێكی نوێی بۆ سەر زاپ و مەتینا دەستپێكرد و لە دوێنێوە شەڕی سەخت لەو ناوچانە بەڕێوەدەچێت.

ئاژانسی فورات نیوز لەزاری سەرچاوەكانی گەریلاوە بڵاویكردووەتەوە، دوێنێ چوارشەممە سوپای توركیا هێرشێكی نوێی بۆ سەر ناوچەكانی گردی جودی و گردی ئێف ئێم لە زاپ و گردی هەكاری مەتینا دەستپێكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە سوپای توركیا بە فڕۆكە و هێلیكۆپتەری جەنگیی ئەو ناوچانەی بۆردوومان كردووە و لە ئاسمان و زەمینەوە هێرشی نوێیان دەستپێكردووە.

ئەمەش لە كاتێكدا دوێنێ‌ هەپەگە رایگەیاند: گەریلا ئۆپراسیۆنێكی نوێی دژی سوپای توركیا بە ناوی ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕی دەستپێكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا