پەرلەمانی كوردستان: بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن فراكسیۆنەكان دەگەڕێنەوە بۆ حزبەكانیان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لە كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەمەبەستی سازان لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، فڕاكسیۆنەكان بڕیاریاندا بە هەماهەنگی لەگەڵ حیزبەكانییان تاوتوێی ئەو بابەتانە بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 22_5_2022 كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، بە سەرپەرشتی د. ڕێواز فائق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، و بە ئامادەبوونی د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان، و منی نبی قەهوەچی سكرتێری پەرلەمان، لەگەڵ سەرۆكی فڕاكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان و كاری لەپێشینەی پەرلەمانیش ئەو یاداشتانەی لەسەر پرسە جیاجیاكانە و لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كراوە جێبەجێبكرێت، هەروەها كار لەسەر ئەو پڕۆژە و پێشنیازە یاسایانە بكرێت كە خوێندنەوەی یەكەم و دووەمیان بۆ كراوە.

باس لەوەشكراوە، بەمەبەستی سازان لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، فڕاكسیۆنەكان بڕیاریاندا بە هەماهەنگی لەگەڵ حیزبەكانییان تاوتوێی ئەو بابەتانە بكەن بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆیان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک