پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی نەرویژ داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد گەشت بۆ عێراق نەکەن بەڵام ئاساییە گەشت بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، هاوکات باس لە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی نەرویژ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ململانێی چەکداریی نێودەوڵەتی لەوانە هێرشەکانی تورکیا بەبێ ئاگاداری عێراق لە خاکی ئەو وڵاتە هەیە، هاوکات هەڕەشەی بەردەوامی داعش وایکردووە دۆخێکی ئەمنی مەترسیدار لە عێراق دروست ببێت.
باس لەوەشکراوە، ئاساییە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی گەشت بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر، دهۆک، سلێمانی ) بکەن.