بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەخۆشی لە رێواز فایەق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی باپیری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رێواز فایەق پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (محەمەد عەبدوڵا رەشید) باپیری بەڕێزتانم پێگەیشت.”
لە پەیامەكەیدا بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، ” پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزت و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم.”

دەقی پەیامەكەی بافڵ تاڵەبانی:

بەڕێز/ دكتۆر رێواز فایەق

‎سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (محەمەد عەبدوڵا رەشید) باپیری بەڕێزتانم پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزت و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم.

لەخوای گەورە داواكارم رۆحی كۆچكردوو شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەك ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا