پۆکۆ کاتژمێرێکی زیرەک دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

پۆکۆ بەم کۆتاییانە کاتژمێرە نوێیەکەی پۆکۆ ۆچ ی خستە بازڕەوە کە چاوەڕوان دەکرێت فرۆشتنێکی زۆری هەبێت و ڕکابەری کاتژمێرە زیرەکەکانی ئەپڵ و هواوی بکات.

کاتژمێرەکە لە پلاستیک دروستکراوە، بەرگەی ئاو دەگرێت، کێشەکەی 31 گرامە، دووریەکەی(39/34.4/10) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.6 ئینج و دیقەی320/360 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 301 مۆمە.

بەسیستمی پڕۆپەرتی ئۆ ئێس کاردەکات، بڵندگۆی تایبەتی تێدابەکارهاتووە، کاتژمێرەکە پێوانەی لێدانی دڵ و ئۆکسجینی خوێن دەکات، سیستمی جی پی ئێس تێدایە، بەرنامەی تایبەتی بە وەرزش و چالاکییەکانی ڕۆژانە تێدایە، خێرای پاتریەکەی 225 میلی ئەمپێرە، بەڕەنگەکانی ڕەش و شین هەروەها نرخی 79 یۆرۆ بەردەستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا