کورتەفیلمێکی کوردی پاڵێوراوە بۆ دوو خەڵاتی نێودەوڵەتی

ئەم بابەتە 52 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

کورتە فیلمی (مردن) لە سیناریۆ و دەرهێنانی یاداشت یوسف لەنێوان چەندین بەرهەمی جیهانیدا لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی نێودەوڵەتی و باشترین دەرهێنەر.

بڕیارە ئەم فێستیڤاڵە مانگی ١١ لەھەرێمی کەتەلۆنیا لە بەرشەلۆنا بەئامادەبوونی دەرھێنەرانی بەرھەم و چەندین دەرھێنەر و ئەکتەری جیھانی بەڕێوەبچێت

یاداشت یوسف، دەرهێنەری کورتەفیلمی مردن فیلمی مردن لە بارەی فیلمەکەیەوە بە بەشی فەرهەنگی پۆلەتیک پرێسی راگەیاند، ئەم فیلمە یەکەمین ئەزموونی بەر کامێرای منە و ساڵی ٢٠١٩ بەرهەم هاتووە لە خەڵاتەکانی ڕوانگە لە هەرێمی کوردستان پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.

یاداشت یوسف دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە کاری نوسین و دەرهێنانی بۆ چەند شانۆییەک کردووە و خاوەنی بیرۆکەی ڤیدیۆکلیپێکیشە کە بۆ هونەرمەند ئەژدەر وەهبی ئەنجامدراوە.

خاوەنی چوار کاری نوسین و دەرهێنانی شانۆییە بە ناوەکانی ” مەرگی خۆشەویستی، پێشمەرگە شکۆی گەلێک، ئازارەکانی پێش ڕاپەڕین، شانۆییەک بۆ منداڵانی کەمپەکان”.

کاری نوسین و دەرهێنانی بۆ شانۆییەکیش بەناوی ” گۆرانییەکان ” کردووەو وەک خۆی دەڵێت بەهۆی کۆرۆناوە دواکەوتوەو ڕەنگە نمایشکردنی بکەوێتە ساڵی ٢٠٢١ .

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک