پۆڵەتیک پرێس
پزیشکان بەردەوام باس لە سوودەکانی ئۆمێگا3 دەکەن کە بەڕێژەیەکی زۆر لە ماسیدا هەیە و دەڵێن پێویستە هەفتەی دووجار بخورێت، چونکە سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە.
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە ماسیە چەورەکانی وەک سەلەمون ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا3ی تێدایە سوودی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە و ڕێگری لە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان دەکات کە کاریگەرییەکی زۆر٦ی لەسەر تەندروستی دڵ هەیە.
لەگەڵ ئەوەی ماسی سەلەمون سوودێکی زۆری هەیە و ڕێگری لە نەخۆشیەکی مەترسیدار دەکات، جەختیان لەوەشکردەووە نابێت زیادەڕەوی لە خواردنی ئەو جۆرە ماسییەدا بکرێت بۆئەوەی پێچەوانە نەبێتەوە و زیانی تەندروستی لێبکەوێتەوە.