لیژنەیەك بۆ لێکۆڵینەوە لە كێشەی داهات و خەرجییەکانی سلێمانی پێکهێنرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەیەكی بەدواداچوون بۆ كێشەی داهات و خەرجییەكان لە سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان پێكهێنرا.

میدیای پارتی بڵاویکردەوە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی بەدواداچوونی بۆ کێشەی داهات و خەرجییەکان لە سلێمانی و هەڵەنجە و ڕاپەڕین و گەرمیان پێکهێنا.

بەگوێرەی فەرمانی وەزاری ئاوات شێخ جەناب، “لەژێر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی 16ی ئایاری 2022 تایبەت بە کێشەی داهات و خەرجییەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین، بڕیاردراوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لەو بابەتە و ئامادەکردنی ڕاپۆرت”.

ئەوەش هاتووە،، پێویستە گشت دام و دەزگاكانی حكومەت هاوكاری تەواوی لیژنەكە بكەن و داتا و زانیاریی پێویست بخەنە بەردەست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا