بەوێنە..ئەمریکییەک لە تەمەنی 82 ساڵیدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێنا

پۆڵەتیک پرێس

ژنێکی تەمەن 82 ساڵ لە ویلایەتی ماریلاندی ئەمریکا بە سەرکەوتوویی لە زانکۆ دەرچوو و توانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی بەدەستبهێنێت.

مای بێڵ خەونی خۆی لە بەدەستهێنانی بڕوانامە لە زانکۆی ماریلاند بەدیهێنا، دوای ئەوەی لە کۆتایی حەفتاکان بڕیاریدا بگەڕێتەوە قوتابخانە، بیل پیشەیەکی دوورودرێژی هەبوو وەک پەرستارێک کاریدەکرد، بەڵام بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ زانکۆ و خوێندنی بەڕێوەبەرایەەتی بازرگانی تەواوبکات بۆئەوەی گەشە بە بواری بازرگانی بدات.

بێل بڕوانامەکەی ڕۆژێک دوای ئاهەنگگێڕانی ڕۆژی لەدایکبوونی لەتەمەنی 82 ساڵیدا بەدەستهێنا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک