خانەنشینێکی دیکە لەسلێمانی لەکاتی وەرگرتنی موچە گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمێک پێش ئێستا خانەنشینێکی دیکە لەسلێمانی بەناوی عەلی مەجید کە تەمەنی ٧٥ ساڵە لەکاتی وەرگرتنی موچە گیانی لەدەستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ ڕایگەیاند، “کەمێک لەمەوبەر پیاوێک بەناوی (عەلی مەجید حەمەئەمین) ، تەمەن ٧٥ ساڵ، لە بانکی بەختیاری لە کاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەکەی بە کتوپڕ گیانی لەدەستدا”.

وتیشی، “تەرمەکەیمان گواستۆتەوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادوەری بۆ ئەوەی هۆکاری راستەقینەی گیانلەدەستدانەکەی دەستنیشان بکرێت”.

بانکی بەختیاری دەکەوێتە گەڕەکی ڕزگاری شاری سلێمانی، جیاواز لە مانگەکانی دیکە، ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایش هاوکاری خانەنشینان بوون و بە میکانیزمێکی شارستانی مووچەیان پێدەدرا، تەنانەت بەهۆی خۆڵبارین و بۆ پشووی خانەنشینان لەبەردەم ئەو بانکە خێمەیان بۆ دانراوە بۆ ئەوەی لەسەر کورسی دابنیشن و زۆر ماندوو نەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا