گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕاگیرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگیرا.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بە‌غدا ڕایگەیاند، تەواوی گەشتیارانمان و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کە لە فڕۆکەخانە کاردەکەن ئاگاداردەکەینەوە کە بۆ ئەمڕۆ تەواوی گەشتەکان ڕادەگیرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە مەودای بینین گەیشتووەتە 400 مەتر.

پێشتریش وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، هەموو فڕۆکەخانەکانی وڵات لە بەیانی ڕۆژی دووشەممەوە گەشتەکانیان ڕادەگرن بەهۆی ئەوەی عێراق ڕوبەڕوی خۆڵبارینێکی توند دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا