سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات لە كۆبوونەوەكاندا جەخت لە گرنگی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكان و تەبایی و پێكەوەیی و یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان كرایەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: ئەمڕۆ یەكشەممە لە سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە جیا لەگەڵ بەڕێزان بافل تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، عومەر سەید عەلی لە بزووتنەوەی گۆڕان و عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان‌ و سەركردایەتیی ئەو لایەنانە كۆبوووەوە.

باس لەوەشكراوە ، لە كۆبوونەوەكەدا كە بەڕێزان جێگرانی سەرۆك و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە ڕاوێژكاران ئامادەی بوون، دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق تەحەدییەكان، تاوتوێ كرا.

ئەوەشخراوەتە ڕوو لەكۆبوونەوەكاندا جەخت لە گرنگیی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكان و تەبایی و پێكەوەیی و یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان كرایەوە و هاوڕا بوون كە چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان لایەنەكان و یەكدەنگییان بە تایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كاریگەریی ئەرێنی بەسەر دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستانەوە دەبێت و پێگەی كوردستانیش لە بەغدا بەهێزتر دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا