ئایا وەرگرتنی ڤیتامینەکان دەبنە هۆی زیادبوونی کێش؟

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی پسپۆڕ زەهرە باڤلوڤا لە سەنتەری پزیشکی زانکۆی مۆسکۆ ڕایگەیاند وەرگرتنی ڤیتامینەکان باری تەندروستی باشتر دەکەن، بەڵام هۆکارێکن بۆ زیادبوونی کێش.

پزیشکەکە باس لەوەدەکات ژمارەیەکەی زۆر خەڵک بەردەوام ڤیتامینەکان بەشێوەی دەرمان و حەب وەردەگرن بۆ باشتربوونی باری تەندروستیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری لاوەکی هەیە و خواستی خواردن زیاددەکەن ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

هل يسبب تناول الفيتامينات زيادة في الوزن؟ .. اخبار عربية

ئەو جۆرە ڤیتامینانە کالۆریان زۆر تێدانییە کە ببنە هۆی زیادبوونی کێش بەڵکو خواستی خواردن زیاددەکەن و وادەکەن کەسەکان بەردەوام خواردن بخۆن ئەوە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، بۆیە پزیشکەکە جەخت لەوەدەکاتەوە ئەو کەسانەی ئەو جۆرە ڤیتامینانە وەردەگرن پێویستە سیستمی خۆراکی تایبەت بەخۆیان دابنێن و زیادەڕەوی لە خواردندا نەکەن، هەروەها پێویستە وەرزشبکەن بۆئەوەی لە زیادبوونی کێش بەردووربن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا