بەڤیدیۆ..چالاکوانێکی ژینگەیی بەشێوەیەکی نامۆ هۆشیاری دەدات

پۆڵەتیک پرێس

چالاکوانێکی ژینگەیی بە جلێکی پلاستیکی شەفافەوە کە 28 کیلۆگرام پاشەڕۆی پێوەبوو لە شەقامەکانی ناوچەی بێڤەرلی هیڵزی ئەمریکا بەهۆکارێکی سەرنجڕاکێش دەسوڕێتەوە.

ڕۆب گرینفیڵدی ئەمریکی بڕیاریدا ئەم هەنگاوەی وەک جۆرێک لە هۆشیاری ژینگەیی و ڕێگریکردن لە زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی ماددەکەن لەماڵەوە ئەنجامدا، هەموو ئەو پاشەڕۆیانەی لەماوەی مانگێکدا کۆیکردبۆوە وەک جلێکی لەبەریکرد بۆئەوەی خەڵک دەربارەی ژینگە هۆشیاربکاتەوە و هانیانبدات خواردنەکانی ماڵەوە بەڕێژەیەک دروستبکەن کەمترین پاشەڕۆی هەبێت.

ڤیدیۆکە ئەو چالاکوانە ژینگەییە پیشان دەدات کە لە شەقامەکانی بێڤەرلی هیڵز پیاسە دەکات و وەک ڕۆبۆتێک وایە کە ناتوانێت بە ئاسانی پیاسە بکات، چونکە پاشەڕۆکان لەسەر پەلەکان، سک و پشتی بەڕێژەیەکی زۆر دانراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا