ڕێواز فایەق: فێربووم کە دەتوانیت ببێتە پێشەنگ لەو شوێنەی کە کاری تێدا دەکەیت

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، شانازی بەو 20 پرۆژە یاسایەوە دەکەم کە ئامادەکاریم بۆ کردوون.

ئەمڕۆ شەممە ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی كۆنفڕانسی ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی لە عێراق رایگەیاند، “پێش دەستبەکاربوونم وەک سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان 27 پرۆژە یاسام پێشکەشکردووە کە خۆم ئامادەکارییم بۆ 18 لەو پرۆژە یاسایانە کردووە  پاش ئەوەی دەستبەکاریش بووم وەک سەرۆکی پەرلەمان، دووانی دیکەم ئامادەکردووە”.

وتیشی “گرنگە و جێی شانازییە بۆم کە بتوانم لە کۆی 27 پرۆژە یاسا، 20 دانە ئامادەبکەم کە بەشێکیشیان بوونەتە یاسا وەک (قەدەغەکردنی بەقاچاخکردنی نەوتی هەرێم) کە زۆر دڵم پێی خۆشە لەگەڵ یاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان) کە زۆر لام مەبەست بوو و لە خولی پێشووی پەرلەماندا هەوڵم بۆیدا بەڵام ئەو کاتە نەبووە یاسا، هەروەها پشتیوانی یاسای شوێنەوارم کردووە”.

وتیشی دەمەوێت کاری جیاواز بکەم، خەڵک هەیە هەروا هات و ڕۆی، بەڵام بەهۆی پرۆژە یاساکانەوە من فێری ئەوە بووم کە دەتوانیت ببیتە پێشەنگ کاتێک لە جێگەیەکدا کار دەکەت.

سەبارەت بە سەرپۆشەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی قژم بڕی بۆ ئەوەی سەرپۆش بكەم و شەرپۆشكردن بڕیارێكی شەخسی خۆمە، چونكە من لەخوا ئەترسم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا