پۆڵەتیک پرێس
لە وەرزی هاویندا هەمووان بەدوای ئەو خواردن و سەوزەواتانەدا دەگەڕێن کە ڕێگری لە وشکبوونەوەی جەستە دەکەن لە کەش و هەوای گەرم و وشکدا، پیاز یەکێکە لەو سەوزەواتانەی بەردەوام سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی لەوەرزی هاویندا.
ڕۆژانە خواردنی پیاز لە وەرزی هاویندا ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت:
-پیازی سپی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی تەندروستی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدات.
-ڕێژەیەکی باش ئاوی تێدایە پارێزگاری لە هاوسەنگی پلەی گەرمی جەستە دەکات و ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکات کە بەهۆی سووتان بە تیشکی خۆر ڕوودەدات.
-تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
-دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان جەستە لە ژەهرەکان ڕزگاردەکات و سوڕی خوێن چالاک دەکات.
-دژەبەکتریا و میکرۆبەکانە، بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان بەهێزدەکات.