سزایەکی نوێ لە ڕوسیاوە بۆ فینلەندا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی فینلەندا ڕەتیکردەوە بە ڕۆبڵ پارە بدات بە کۆمەڵەی گازپرۆمی ڕوسی، کۆمپانیای گازپرۆم ڕایگەیاند، لە ڕۆژی شەممەوە پێداویستییەکانی گازی سروستی لە فینلەندا دەبڕێت.

لەوبارەیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی ئیدارەی گازپرۆم ڕایگەیاند، “بەداخەوە پێداویستی گازی سروشتی بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی کردوومانە دەوەستێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەممەی ڕابردوو ڕوسیا وەستا لە دابینکردنی کارەبا بۆ فینلەندا.

ئەم پێشهاتانە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەریەکە لە سوید و فینلەندا بەفەرمی داوای بوون بە ئەندامیان کرد لەناو هاوپەیمانی ناتۆ، ئەمەش توڕەیی و نیگەرانی ڕوسیای لێکەوتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا