پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەسەر وەرگرتنی پارە لە کەرتی خوێندنی حکومی بەناوی پارالێڵ، لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سکاڵا لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێم و دوو وەزیری کابینەکەی تۆمارکرا.
سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ سکاڵایەکی لەدژی هەریەکە لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی و وەزیری خوێندنی باڵا لە کابینەکەی مەسرور بارزانی تۆمارکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان هۆکاری سکاڵاکە نادەستووریبوونی وەرگرتنی پارەیە لە کەرتی خوێندنی حکومی، بەتایبەت کە لە عێراق خوێندن بێبەرامبەرە.
بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر ئەم سکاڵایە کۆببێتەوە.