پەرلەمانتارێکی عێراق داوا لە کازمی دەکات پارێزگاری کەرکوک لە پۆستەکەی دووربخاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دیلان غەفور نوێنەری کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق داوا لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات ڕاکان جەبووری پارێزگاری کەرکوک لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

دیلان غەفور لە پەیامەکەیدا بۆ مستەفا کازمی دەڵێت، “بە نووسراوی فەرمی داوا لە سەرۆک وەزیران دەکەم هەمان ڕێکار کە دژی پارێزگاری سەڵاحەدین گیرایەبەر و لە پۆستەکەی دوورخرایەوە لەسەر دۆسیەی گەندەڵی، بەرامبەر ڕاکان جەبووری پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک بگیرێتەبەر”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، “ڕاکان جەبووری چەندین دۆسیەی گەندەڵی لەسەرە و بەندە بە بەڵگەوە داومە بە دادگا، ناکرێت بۆچوون و ئاڕاستەی جیاوازی حزب و لایەنەکان کاریگەریی نەرێنیان لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران ھەبێت”.

جەختی لەوەش کردەوە، “ھەروەک ڕابردوو، بەردەوام دەبم لە دژایەتی گەندەڵیی و ڕاپێچکردنی گەندەڵکاران بۆ بەردەم یاساو سزادانیان”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق، متمانە لە پارێزگاری پارێزگای سەڵاحەدین وەرگیرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا