بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە خەمێكی قووڵەوە یادی كۆچی دوایی سەركردەیەكی مەزنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان دەكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: ئەمڕۆ بە خەمێكی قووڵەوە یادی كۆچی دوایی سەركردەیەكی مەزنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان، سیاسییەكی بەئەزموون، نووسەر و رۆژنامەنووسێكی گەورەی كوردستان دەكەینەوە.

لە پەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: ژیان و خەباتی كاك نەوشیروان مستەفا لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی خەڵكی كوردستان بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و سەری ڕێز بۆ ئەو مێژووە پڕ دەسكەوت و درەوشاوەیە دادەنەوێنین.

وتیشی: خەونی هاوبەش و لەمێژینەی هەردوو هاوڕێ و هاوخەبات سەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروان، دەستەبەركردنی ژیانێكی شەرەفمەندانە و حوكمڕانییەكی تەندروست بوو بۆ خەڵكی كوردستان. بۆیە ئەرك و بەرپرسیارێتی ئێمەیە بەشوێنپێی ئەواندا لە هەوڵ و تێكۆشان بەردەوامبین بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر و خزمەتكردنی هاووڵاتییان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا