پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ: دەستپێشخەرییەکەی ئێمە تاکە چارەسەرە بۆ ڕزگاربوون لە دۆخی چەقبەستویی

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ پێنج شەممە پەرلەمانتاری سەربەخۆ ياسر حوسەینی جەختی لەوە کردەوە، دەستپێشخەرییەکەی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان تاکە چارەسەرە بۆ دۆخی چەقبەستوی عێراق.

حوسەینی دەڵێت ئەو دەستپێشخەرییەی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان پێشکەشیان کردووە، تاکە چارەسەرە بۆ ڕزگاربوون لەدۆخی چەقبەستوی عێراق داوا لە لایەنە سیاسیەکان و سەرکردەکانیان دەکەن لەگەڵیان ڕێبکەون بە شێوەیەکی هاونیشتیمانیانە.

وتیشی، سەرجەم دەستپێشخەرییەکان لە لایەن لایەنە سیاسیەکانەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت، شکستی هێنا گەیاندینی بەم دۆخە چەقبەستوییە.

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دەستپێشخەرییەکی 7 خاڵییان پێشکەشکرد بۆ ڕزگاربوون لە دۆخی چەقبەستوی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا