وەزیری تەندروستی پەیوەست بە تای خوێن بەربون داوایەك لە یەكە كارگێڕیەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا لەبارەی تای خوێنبەربون رایگەیاند، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تای خوێنبەربون ڕێكاری هاوبەشی تیمەكانی ڤێتێرنەری و تیمەكانی چاودێری تەندروستی شوێنەگشتیەكانە، تكا لە بەرپرسانی یەكە ئیداریەكان دەكەین زیاتر چاودێری شوێنە نافەرمیەكانی سەربڕینی ئاژەڵ بكەن و ڕێگری لە سەرپێچی سەربڕین و فڕۆشتنی گۆشت و ئاژەڵان نافەرمی بكەن.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لەپەیامێكدا بڵاویكردەوە، پەتای خوێنبەربون نەخۆشیەكی نوێ نیە، نەخۆشیەكی هاوبەشی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤە و دەگوازرێتەوە، بە یەكێك لە نەخۆشیە مەترسیدارەكان دادەنرێت بەهۆی زۆری ڕێژەی پەككەوتن و مردن لەنێو توشبواندا، بۆ كۆنتڕۆڵكردن و ڕێگەگرتن لە توشبون و بڵاوبونەوە و تەشەنەكردن، وەزارەتی تەندروستی چەندین ڕێكاری دەستپێكردوە بۆ پاراستنی هاوڵاتیان.

راشیگەیاند: ڕێژە و ژمارەی توشبوان دەوەستێتە سەر بەرنامەی دۆزینەوەی حاڵەتەكان لەلایەن تیمەكانی تەندروستی كە بە قۆناغێكی گرنگی كۆنتڕۆڵكردن دادەنرێت و ڕۆژانە ئەم پڕۆسەیە ئەنجام دەدرێت و گومانلێكراوان دەدۆزرێنەوە و نمونەی پشكنین وەردەگیرێت، دوای پشكنینی تاقیگەیی و دڵنیابونەوە و پشتڕاستكردنەوەی ڕادەگەیەنرێت.

باسی لەوەشكرد حاڵەتێكی دیكەی گومانلێكراوی دانیشتوی شەنگال لەشاری زاخۆ بەسەرەتایی دەستنیشانكراوە و ڕەوانەی شاری دهۆك كراوە، بەهۆی بونی پێشینەی سەربڕینی ئاژەڵ و نیشانەكانی خوێنبەربون لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، تا ئێستا و تا ڕادەیەك باری تەندروستی جێگیرە و چارەسەركردنی بەردەوامە، وێڕای بونی حاڵەتێكی پشتڕاستكراوەی پێشوی شاری هەولێر كە دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و ڕێكاری پێویست ڕەوانەی ماڵەوە كراوە.

د. سامان بەرزنجی باسی لەوەشكردوە، كاری ئێستای زۆر گرنگ ڕێكاری هاوبەشی تیمەكانی ڤێتێرنەری و تیمەكانی چاودێری تەندروستی شوێنەگشتیەكانە، تكا لە بەرپرسانی یەكە ئیداریەكانی سەرجەم پارێزگا و قەزا و ناحیە و كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبون دەكەین چاوكراوەتر و زیاتر چاودێری شوێنە نافەرمیەكانی سەربڕینی ئاژەڵ بكەن و ڕێگری لە سەرپێچی سەربڕین و فڕۆشتنی گۆشت و ئاژەڵان نافەرمی بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا