قوباد تاڵەبانی: هیچ بیانوویەك بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند هێزە ئەمنییەكانی راسپاردووە بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسەی كە لە هەولێر هێرشی كردە سەر خوشكەكەی.

قوباد تاڵەبانی لە تویتەر نوسیویەتی، “من تووشی شۆك بووم و نیگەرانم بەهۆی هێرشێكی دیكە بۆسەر ژنان لەلایەن ئەندامێكی خێزانەكەی لە هەولێر. هیچ بیانوویەك بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان نییە.”

دەشڵێت، “وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێبەر ئەحمەد لەگەڵ خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان هەموو شتێك دەكەن بۆ ئەوەی ئەم تاوانبارە بدرێتە دادگا.”

رۆژی 16 ی ئەم مانگە لە هەولێر ژنێكی تەمەن 23 ساڵ لەلایەن براكەیەوە هێرشیكرایە سەر و بە چەقۆ بریندار كرا.

ژنەكە ناوی زولەیخا حوسێن-ە و لەلای پۆلیس سكاڵای تۆمار كردووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک