پۆڵەتیک پرێس
وەرزی هاوین باشترین وەرزە بۆ دابەزاندنی کێش، کۆمەڵێک میوەی وەرزی دەوڵەمەند بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان لەخۆدەگرێت کە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن.
پێنج میوەی هاوینە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن:
-شوتی
یەکێکە لە باشترین میوەکان بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە ڕێژەی زۆری لە ئاو پێکهاتووە، یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژ زیاددەکات، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.
-خەیار
ڕێژەی زۆری لە ئاو پێکهاتووە و کالۆری کەمە، جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت و لە ژەهرەکان ڕزگاری دەکات.
-پڕتەقاڵ
سەرچاوەیەکی سەرەکی پۆتاسیۆم و ڤیتامین سیە بەرگری جەستە بەهێزدەکات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و ئاوی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێش هەیە.
-کاڵەک دەوڵەمەندە بە ماددەسوودبەخشەکان یارمەتی دابەزاندنی کێش و پەستانی خوێن دەدات.
-قۆخ
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە و کالۆری کەمە هەستی تێربوون بۆماوەیەکی زۆر زیاددەکات.