تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ڤیڤۆ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ تایبەتمەندیە جیاوز و زۆرەکەی مۆبایلە نوێیەکەی دەخاتەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مۆبایلی ڤیڤۆ تی3 پڕۆ کێشەکەی 191 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.44 ئینج و دیقەی پیشاندانی2404/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری ئێکسینۆس1080 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی78 ئێم پی10ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، خێرای پاتریەکەی 4600 میلی ئەمپێرە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک