پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پارتی دیموكراتی كوردستان داوای راگرتنی “هێرشی راگەیاندن” و “زمانی زبر” دەكات لە ئەندامان و دەزگاكانی، دوای كۆبوونەوەی سەركردایەتی پارتی بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی و بانگەوازی نێچیرڤان بارزانی بۆ هەموو لایەنەكان بە تایبەتی پارتی و یەكێتی لە جەژنی رەمەزان دا.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی، لە “رێنوێنی”یەك دا كە ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ ئەندامان و دەزگاكانی راگەیاندن و سۆشیالمیدیای پارتی ناردووە، داوا لە ئەندامان و دەزگاكانی راگەیاندنی دەكات كە “هێرشی راگەیاندن” و “زمانی زبر” لە راگەیاندنی پارتییەوە بەرامبەر “لایەن و كەسایەتییەكان” رابگرن، بە تایبەتی بەرامبەر “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كەسایەتییەكانی” ئەمەش بۆ “رەچاوكردنی زەمینەیەكی گونجاوی پرۆسەی سیاسی و حوكمڕانی كوردستان.”
ئەم رێنوێنییە لە كاتێكدایە، رۆژی یەكشەممە 15-5-2022 دڵشاد شەهاب، راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەوڵ هەیە بۆ كۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.