بەرپرسێکی گۆڕان: هیچ پۆستێكی نوێ وەرناگرین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، هیچ پۆستێكی نوێ نادرێتە بزووتنەوەی گۆڕان لە حكومەت و ئەو پۆستانەشی ئێستا باسی لێوە دەكرێت هەر ئەوانەن كە پێشتر لە چوارچێوەی بەشدارییكردنیان لە حكومەت ڕێككەوتنی لەسەر كراوە، ئاشكراشی دەكات جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری كشانەوەی لە حكومەت داوە و چاوەڕێی دیارییكردنی وادەی كشانەوەن لە حكومەت.

نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند: بزووتنەوەی گۆڕان هیچ پۆستێكی نوێ لە حكومەتی هەرێم وەرناگرێت و ئەو پۆستانەشی ئێستا باس دەكرێت بدرێنە بزووتنەوەكە، پێشتر لە بەرامبەر بەشداریكردنیان لە حكومەت ڕێككەوتنی لەسەر كراوە.

نزار مەحمود ڕایگەیاند، هیچ پۆستێكی تازەمان پێ نەدراوە، بەڵكو ئەو پۆستانەی ئێستا باس دەكرێت هەر ئەوانەن كە پێشتر لە بەرامبەر بەشداریكردنمان لە حكومەت ڕێككەوتنمان لەسەر كردووە، تائێستاش ئەو پۆستانەی كە مافی خۆمان بووە لە حكومەت بەتەواویی پێمان نەدراوە.

لە بارەی بڕیاری كشانەوەشیان لە حكومەت، ئەندامەكەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دەڵێت، بێگومان بڕیارمان هەیە و لە جڤاتی نیشتمانی بڕیاردراوە لە حكومەت بكشێینەوە، چەند ژوورێكی پەیوەندیداریش هەن دەبێت ئەوان ڕاپۆرتی خۆیان پێشكەش بكەن و كات و شوێنی كشانەوەكە دیاری دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا