هۆشداریی لە ئەنجامدانی کودەتا لە عێراق دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باقر جەبر زبیدی، سیاسەتمەداری شیعەی عێراق هۆشداریدا لەبارەی ئەنجامدانی کودەتای سپی لەڕێی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، وتیشی، “لێکنزیکی ئەنجامی کوتلە سیاسییەکان لە حاڵەتی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن پشێوی دەهێنێتەئاراوە”.

سیاسەتمەداری ناوداری شیعە باقر جەبر زبیدی ڕایگەیاند، “قەیرانی سیاسی عێراق لە زیادبووندایە بەبێ بوونی دیدگایەکی ڕاستەقینە بۆ کۆتایهێنان بە بەردەوامی ناکۆکییەکان و چەندینجار هۆشداریمانداوە لەبارەی کەوتنی شکۆی دادگای فیدڕاڵی لەدوای ئەو ڕەخنانەی لە بڕیارەکانی دەگیرێن”.

وتیشی، “بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتووە، هەندێک لایەن دەیانەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمان دووبارەبکرێتەوە و پەرلەمانی ئێستا هەڵبوەشێنرێتەوە، وێڕای ڕەخنەکانمان لە پێشێلکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەم دواییە و کەمی ڕێژەی بەشداربوون، بەڵام دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن چارەسەر نییە هێندەی کێشە و قەیرانی نوێ دەهێنێتەئاراوە”.

باسی لەوەشکرد، “هیچ گرەنتییەک نییە بۆ دووبارەنەبوونەوەی هەمان سیناریۆکانی ئێستا لە هەڵبژاردنی داهاتوشدا، وەکچۆن گەر لە هەڵبژاردنی داهاتوو ئەنجامی لایەنەکان لەیەک نزیکبن، دەمانبات بەرەو پشێوی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا